وەزیری نەوتی عێراق: هەرێم پابەندی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان نەبووە

وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی چارەنووسی نرخی نەوت و بڕی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لە عێراق لێدوانیداوە و دەڵێت، “هەرێم پابەندی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت نەبووە”.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی هەواڵی فەرمیی عێراق ڕایگەیاندووە، ” ڕێکخراوی ئۆپیک عێراقی پابەند کردووە بە بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەڵام، هەرێمی کوردستان پابەندی کەمکردنەوەکانی بەرهەمهێنانی نەوت نییە بەپێی ئەو بڕەی کە حکومەتی عێراق لەژێر ڕێنمایی ئۆپیکدا بۆی دەستنیشان کردووە”.

وەزیری نەوتی عێراق ڕەخنەش لە ئیدارەدانی نەوت دەگرێت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە و وەک ئەو دەڵێت “ئەم ئیدارەدانەی هەرێم ناچێتە خزمەتی گشتییەوە”

ئیحسان عەبدولجەبار، ئومێدی وایە کە نرخی بەرمیلێک نەوت لە ٥٥ دۆلاردا دەمێنێتەوە و بەو نرخەش دەتوانرێت داهاتێکی باش بۆ عێراق دەستبخرێت.

عێراق لە سێ مانگی رابردووی ساڵی پاردا، پابەندبوونی خۆی بە بەڵێنەکانی ئۆپیک پڵەسەوە دوپاتکردەوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، لەگەڵ ئەوەش داوایکردبوو بۆ ئەمساڵ عێراق ببەخشرێت لە پابەندبوونی بە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتەوە.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە وەزیری نەوتی عێراق ڕەخنە لە ئیدارەدانی نەوتی هەرێم دەگرێت و پێشتریش وتبووی “هەرێم نەوتەکەی بە نرخی نیوە دەفرۆشێت”، لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیازی دروستکردنی کۆمپانیایەکی کردبوو بۆ ئیدارەدانی نەوتی هەرێم.

بابەتی پێشتر

ئێران مانۆڕی سەربازیی بەناوی پەیامبەری ئیسلامەوە دەکات و ئیسرائیل دەڵێت: ئامادەین

بابەتی دواتر

هەڕەشەی توند لە جێگری سەرۆكی ئەمریكا كراوە.. ترەمپ دەیویست براوەكانی هەڵبژاردن بڕفێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share