عێراق ناوەرۆكی هەماهەنگییەك لەگەڵ “مێتا” ئاشكرادەكات

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای “مێتا” دەربارەی ئەو ئەژمارانەی هانی تیرۆر دەدەن و بەرپرسن لە بڵاوكردنەوەی وتاری كینە و ناوەرۆكی چەواشەكارانە رادەگەیەنێت.

دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو هەماهەنگییە لەمیانەی دیدارێكی نێوان عەلی موئەید، سەرۆكی دەستی پەیوەندییەكان بووە لەگەڵ بسمە عماری، بەریوەبەری سیاسەتە گشتییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە كۆمپانیای “مێتا”دا بووە، لە پەراوێزی بەشداریی عێراق لە لوتكەی ئایندە كە لە شاری نیویۆركی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت.

تیایدا تاوتوێی چەندین پرسی پەیوەندیدار بە رێكخستنی ناوەرۆكی ژمارەیی و سەلماندنی ئەژمارە ئەلیكترۆنییەكانی دامەزراوەكانی حكومەتی عیراق و ئەودوای دامەزراوەكانی دەوڵەت لەسەر پێگە كۆمەڵایەتییەكانی سەر بە كۆمپانیای “مێتا” كرا، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی دەستەكەدا هاتووە.

ئاماژەشدەدات، بەهەمان شێوە پرسی بلۆككردنی ئەو ئەژمارانەی پروپاگەندە بۆ تیرۆر و وتاری رق و بڵاوكردنەوەی زانیاریی چەواشەكارانە دەدات، لەگەڵ ئەو ئەژمارانەی پێچەوانەیە لەگەڵ رەوشتی كۆمەڵگا و ژیانی گشتی تاوتوێكرا، لەگەڵ جەختكردنەوە لە هەماهەنگیی بەردەوام لەم بوارەدا.

پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، لە عێراق، ئەو وڵاتەی زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەكەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردەهێنن، دەتوانرێت “بە تەنها كلیكێك زۆر بە ئاسانی زانیاریی چەواشەكارانە و هەواڵی ناڕاست بڵاوبكرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، “لە راپۆرتی تەندروستیی ناڕاستەوە بۆ تێگەیشتنی ئایینی و رۆشنبیریی چەواشەكارانە، تا توندوتیژیی دژ بە تاك و كۆمەڵەكان، زانیاریی چەواشەكارانە بڵاودەكرێتەوە و بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پێشتر

وادەی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین راگەیەندرا

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
Total
0
Share