وڵاتانی ئەوروپا دراوێكی هاوشێوەی بتكۆین دروستدەكەن

بانكی ناوەندیی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئامادەیە بۆ دەستپێكردنی وتوێژی گشتی و تاقیكردنەوە، وەك هەوڵێك بۆ دەركردنی “یۆرۆی ژمارەیی” لە 19 وڵاتەكەی ئەوروپادا.

هەنگاوەكە لەكاتێكدایە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا پرسی دووركەوتنەوە لە دراوی نەقدی زیاتر كردووە، لە بەرامبەریشدا بڕیاربەدەستانی سیاسی بە نیگەرانییەوە چاودێری بەرزبوونەوەی خواست لەسەر دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هاوشێوەی (بیتكۆین) دەكەن.

یۆرۆی ژمارەیی یان گریمانەیی وێنەیەكی ئەلیكترۆنی دەبێت لە دراوی یۆرۆی كاغەز و ئاسن، كە لەلایەن بانكی ناوەندی ئەوروپاوە پشتیوانی دەكرێت.

لەڕێیەوە بۆ یەكەمجار ڕێگە بە تاكەكان دەدرێت ڕاستەوخۆ پارە لە بانكی ناوەندی ئەوروپا دابنێن، كە ڕێگایەكی زیاتر پارێزراوترە لە دانانی پارە لە بانكە بازرگانییەكان كە ڕووبەڕووی مایەپوچبوون دەبنەوە، یان دراوە كاغەزەكانیان هەڵگرن كە ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی دزین یان لەدەستچوون ببێتەوە.

هاوشێوەی دراویش، دەتوانرێت پارێزگاری لە پارەكان بكرێت لە دەرەوەی سیستمی بانكی، بۆ نمونە لە “جزدانێكی ژمارەییدا”، كە لەڕێیەوە ڕێگە بە تاك و كۆمپانیاكان دەدرێت ڕۆژانە ئاڵوگۆری پارە بكەن بەڕێگایەكی خێرا و ئاسان و پارێزراو.

بانكەكە دوپاتیكردەوە كە “یۆرۆی ژمارەیی دەبێتە تەواوكاری دراو، بەڵام جێگەی ناگرێتەوە، دەكرێت بڕە پارە ژمارەییەكان دەربكرێت یان حەواڵە بكرێت بە بەكارهێنانی تەكنیكی تۆمارە ژمێریارییەكان كە بە (بلوك چین-Blockchain) ناوسراوە، كە تۆمارێكی زانیاری گشتییە و ناتوانرێت دەستكاری بكرێت و لەلایەن دراوە ئەلیكترۆنییەكانەوە پشتی پێدەبەستێت”.

بابەتی پێشتر

سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بە میوانداریی بەرهەم ساڵح کۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

داود ئۆغڵو: ئەردۆغان و خێزانەكەی گەورەترین بەڵان بۆ توركیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامبۆ كۆشكەكەی دەفرۆشێت

ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی سلیڤستەر ستالۆن بڕیاریداوە كۆشكەكەی بفرۆشێت، كە لە حەفتاكانەوە تیایدا دەژێت. سلیڤستەر ستالۆن، ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی…
Total
0
Share