ساڵنامەی خوێندنی 2024- 2025 راگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ساڵنامەی خوێندنی 2024 – 2025 ی بڵاوکردەوە، کە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و لە 31 ی ئابی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.

بەپێی ساڵنامەی خوێندن کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دیاریکراوە، وەرزی یەکەمی خوێندن لە ئەمڕۆ چوارشەممە 25 ی ئەیلول دەستپێدەکات و لە 25 ی کانوونی دووەمی 2025 کۆتایی دێت.
هەر بەپێی ساڵنامەکە وەرزی دووەمی خوێندن لە 26 ی کانوونی دووەمی 2025 دەستپێدەکات و لە 11 ی ئایار کۆتایی دێت.

بڕیارە لە 1 – 29 ی حوزەیرانی 2025 تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بەڕێوەبچێت و لە 23 تا 31 ی ئاب تاقیکردنەوەی خولی دووەم ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی: بەشێکی دیکەی شاڕێی سالم رووناکدەکرێتەوە

بابەتی دواتر

دامەزراندنی سێ یەکەمەکان تاوتوێ دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share