نەوتی سپی لە سەنتەری شارەکان دابەشدەکرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، “بەمزووانە دابەشکردنی نەوت دەگاتە سەنتەری شارەکان”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 52 هەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکراوە.

دەشڵێت، بەمزووانە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی  دەگاتە سەنتەری شارەکانی هەرێم.

دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوامە و بۆ هەر 200 لیترێک نەوت بڕی 104 هەزار دینار وەردەگیرێت.

بابەتی پێشتر

وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەگاتە هەرێم

بابەتی دواتر

عیماد ئەحمەد: یەکێتی، بارانی رەحمەت بۆ نەهێشتنی وشکەساڵیی سیاسی و ئابوریی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share