لە رووداوێكی تەقەكردندا لە هەولێر كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكە برینداربوو.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا لە گەڕەكێكی هەولێر تەقە دوو كەس كراوە و دەستبەجێ یەكێكیان گیانیلەدەستداوە و ئەوەی دیكەشیان بریندارە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، رووداوەكە لە گەڕەكی سیمی خاتوناوا بووە و هێزە ئەمنییەكانی شارەكە دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە.
وردەكاریی زیاتری رووداوەكەی ئاشكراكرد وتیشی، چەند كەسێك بە چەكەوە لەبەردەم ماڵێكدا تەقەیان كردووە و بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و كەسێكی دیكە برینداربووە.