مەڵبەندی سێی هەولێر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

لەسەر پەلاماردان و سووكایەتیكردن بە هونەرمەندێك، مەڵبەندی سێی هەولێر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “ئەم كردەوە تاوانكارییە ترسنۆكانەیە، زۆر بەتووندیی ئیدانە و شەرمەزار دەكەین “.

لە راگەیەندراوەكەی مەڵبەندی سێی هەولێردا هاتووە، دوور لە هەموو بەها مرۆڤایەتییەكان و دابونەریتی جوان و جوامێرانەی كوردەواری و دوور لە هەموو نەریتە جوانەكانی هەولێرێ، ژمارەیەك چەكدار لە عەنكاوای شاری هەولێر، هونەرمەندێكی گۆرانیبێژی عەرەبیان رفاندووە و لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا، سووكایەتیەكی زۆری پێدەكەن و ئازارێكی زۆریشیان داوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەم كردەوە تاوانكارییە ترسنۆكانەیە، زۆر بەتووندیی ئیدانە و شەرمەزار دەكەین كە بۆتە هۆی ناشیرینكردنی سومعەی بەرزی كوردەواری و هەولێریان”.

دەشڵێت، “داوا لە دەسەڵاتی كارگێڕیی و قەزایی هەولێر دەكەین، بەزووترین كات بێنە دەنگ و تاوانباران بەسزای یاسایی بگەیەنن”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە هەولێر كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكە برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share