بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با زیاددەکات.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ”ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە لەسەر ناوچە سنوورییەکان، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە”.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی خێرای با، پلەکانی گەرماش بە گشتی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 36 پلە
سلێمانی : 34 پلە
دهۆک : 32 پلە
کەرکوک : 38 پلە
هەڵەبجە : 37 پلە
زاخۆ : 31 پلە
حاجی ئۆمەران : 24 پلە
سۆران : 32 پلە
گەرمیان : 38 پلە