بەغداد 333 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم دەنێرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا بەغداد 227 ملیار دیناری وەكو شایستەی دارایی جووتیاران ناردووە و چاوەڕواندەكرێت 333 ملیار دیناری دیكە لە ئەمساڵدا كە تایبەتە بە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم بنێردرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت سبەی یەكشەممە بڕی 67 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی خەرجبكرێت.

راشیگەیاند، تاوەكو ئێستا 227 ملیار دینار نێردراوە و چاوەڕواندەكرێت 333 ملیار دیناری دیكە لەلایەن بەغداوە بنێرێت كە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی هەیە و هیچ گرفتێكی نییە و دەنێردرێت كە كۆی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ئەمساڵ 560 ملیار دینارە.

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: ئەم هەڵبژاردنە گەڕانەوەیە بۆ راستەڕێی حكومڕانییەكی دروست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share