لە پەروەردەوە داوای پڕكردنەوەی فۆڕمێك دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەكاتەوە كە پێشتر وانەبێژبوون و وازیان هێناوە سەردانی دیوانی پەروەردە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن لە ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو كەسانە دەکات كە پێشتر مامۆستای وانەبێژبوون و دواتر بە هەر هۆكارێك وازیان هێناوە لەكاری مامۆستایی و لە ئێستادا بەردەوام نین لەكاری وانەبێژی، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان بكەن بەمەبەستی پڕكردنەوەی (فۆڕمی تایبەت بەوانەبێژی دانەمەزراوی بەجێهێشتوو) لەبەرواری دیاریكراودا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتوو، رۆژی دووشەممە 23ی ئەیلول پسپۆڕیەكانی زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی سەردانمان بكەن و رۆژی سێشەممە سەرجەم پسپۆڕییەكانی تر سەردانمان بكەن.

دەشڵێت، “پێویستە هەر كەسێك فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە پێناسی كارتی نیشتمانی ئەسڵی پێبێت و خۆی ئامادەبێت و هەر فەرمان و نووسراوێكی تایبەت لای ئەو كەسانە هەیە كە وەك بەڵگە بیسەلمێنێت پێشتر وانەبێژ بووە لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆبونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەوە بوو کە لەگەڵ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییداین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەمانگی ڕەمەزاندا دەوامی دامودەزگا و نەخۆشخانەکان کەمدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، دەوامی سەرجەم دامودەزگاکان و نەخۆشخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە ماوەی یەک کاتژمێر کەمکردەوە.…
Total
0
Share