بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون كرد.
لەدیدارەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولا لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵا و نیشتمانییەكان جەختیلێكرایەوە.
لەدرێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی عێراق، بەردەوامیی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری و جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.
پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو، هەردوولا جەختیان لە هاریكاری و هاوبەشیی نێوان یەكێتی و بزووتنەوەی بابلیون كرد كە یەكەمجارە بزووتنەوەكە بەشداریی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دەكات.
لەو رووەشەوە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو سەرخستنی پرۆسەكە بەشێوەیەكی بێگەردانە خستەڕوو و ئاماژەی بەوەكرد، “هەموو هەوڵێكمان لەپێناو خزمەتی خەڵك و چەسپاندنی دادپەروەرییە، بۆ نەهێشتنی سزادانی سیاسی و جیاكارییە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریدا”.