ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی راپەڕینەوە بۆ هاوڵاتییان

نوسینگەی پاسپۆرتی راپەڕین داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە مامەڵەی وەرگرتنی پاسپۆرتیان کردووە و پاسپۆرتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە لە ماوەی یەک هەفتەدا سەردانیان بکەن.

لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی پاسپۆرتی راپەڕیندا هاتووە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتی بەڕێزانە دەکەینەوە کە لە ساڵی 2019 ەوە بۆ کۆتایی مانگی 8 ی ساڵی 2024 مامەڵەی پاسپۆرتیان کردووە لە نوسینگەکەمان، پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە، داواکارین لەماوەی یەک هەفتەدا سەردانمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.

ئاشکراشیکرد، دوای ئەو ماوەیە سەرجەم پاسپۆرتە تەواوکراوەکان بەڕێدەکرێنەوە بۆ بەغداد بەهۆی نەبوونی کۆگای هەڵگرتنی پاسپۆرت.

باسیلەوەشکرد، رۆژانە دەتوانن لەکاتژمێر 8:30 ی بەیانی بۆ 12:00 نیوەڕۆ یان لە کاتژمێر 1:00 نيوەڕۆ بۆ 4:00 ئێوارە سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.

بابەتی پێشتر

بە بەشداری 12 ملیۆن خوێندکار سبەی ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک ئاڕاستەی ئەو خوێندکارانە دەکرێت کە دەیانەوێت لە بەشی هونەر وەربگیرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی سلێمانی: لە ماوەی رابردوودا و لە چەند هەڵمەتێكدا توانراوە رووبەری سەوزایی زیاتربكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە میانی كارەكانی گرنگیدان بە سەوزكردنی زیاتری ژینگەی شاری سلێمانی تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكان…
Total
0
Share