پیاوێك بە جلوبەرگی ژنانەوە دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی بەغدادەوە پیاوێك بە جلوبەرگی ژنانەوە دەستگیركرا، فەرماندەیی پۆلیسی شارەكە پاڵنەری ئەو كارەی ئاشكرادەكات.

فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی رەسافەوە تۆمەتبار دەستگیركراوە، كە داوای ئەنجامدانی “كاری بەدڕەوشتی” لە خاوەن ئۆتۆمبێلە تەكسییەكان كردووە، بەمەبەستی دزیكردن لێیان.

روونیشیكردەوە، دەستگیركردنەكە پاش رێوشوێنێكی ئەمنی و دوای گومانكردن لە ژنێك بووە، كە دواتر دڵنیابوونەتەوە پیاوە و جلوبەرگی ژنانی پۆشیوە.

پۆلیسی بەغداد ئاشكرایكرد، تۆمەتبار بەپێی ئەحكامی ماددەی 160ی یاسای سزادان راگیراوە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

گرفت بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دروستبوو

بابەتی دواتر

گەشتیارێکی تەمەن 25 ساڵ لە گەلی شێرانە خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی عێراقی دەگۆڕدرێت

بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاسپۆرت ئامادەكاری بۆ دەركردنی پاسپۆرتی عێراقی بە تایبەتمەندی نێودەوڵەتی دەكات. ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوبەری كاروباری پاسپۆرت لە…
Total
0
Share