وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە سبەینێوە زانکۆلاین کارادەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە بۆ ماوەی 10 رۆژ وێبسایتی زانکۆلاین کارا دەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سبەینێ شەممە کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ وێبسایتی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12 ی ئامادەیی کارادەبێت و تا 30ی ئەیلولی 2024، بەردەوام دەبێت،

ئاشکراشیکرد، ده‌رچووان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password).

هەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتتدا هاتووە، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ریزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە رەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار، بۆیە پێویستە بە وردی ریزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن.

 

بابەتی پێشتر

عەلی رەئوف: هەزار مامۆستای وانەبێژ بە هەمیشەیی دامەزراون

بابەتی دواتر

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: هەوڵدەدەین پێش هاتنی وەرزی سەرما بەغداد نەوت بۆ هاوڵاتییانی هەرێم بنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردستان لە حوزەیراندا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داهاتی نزیکەی دوو ملیار دۆلار هەناردە کردووە

کۆمپانیای (tankertrackers)ی جیهانی ئاشکرایکردووە، هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا نزیکەی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، داهاتەکەشی زیاتر…
Total
0
Share