باوکی ئەو منداڵەی بانگەواز بۆ دۆزینەوەی کەسوکارەکەی کرا دۆزرایەوە

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی  رایگەیاند، “باوکی ئەو منداڵەی بانگەواز بۆ دۆزینەوەی کەسوکارەکەی کرا دۆزرایەوە”.

بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، باوکی ئەو منداڵە دۆزرایەوە کە بانگەواز بۆ دۆزینەوەی کەسوکارەکەی کرا.

وتیشی، لە هەوڵی ئەوەداین باوکەکە بهێنرێتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، و دواتر زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە.

ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانییەوە بانگەواز بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری منداڵێک بەناوی (یامین مەحمود) کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری پێنجوێن شۆفێرێکی تانکەر کە نەوتی رەشی بارکردبوو دەستگیرکرا

لەسەر رێگای سەرەکیی پێنجوێن- سەیدسادق، شۆفێری تانکەرێک دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share