ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر باشووری بەیرووت

 ئەمڕۆ باڵەخانەیەک لە باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان بۆردومانکرا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش لایەنی کەم پێنج منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل لە رێگای فڕۆکەی ئێف 35 یەکەیەکی نیشتەجێبوونی لە ناوچەی جامووس باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج و بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی لوبنانیش پێنج منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل باسلەوەدەکەن، هێرشەکە بۆ سەر کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی حەماس و حزبوڵا بووە و فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵا کراوەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا هەڵبژاردنی پێشوەختە دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share