لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا هەڵبژاردنی پێشوەختە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ هەینی لە سێ ویلایەتی ئەمریکا هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە دەستیپێکرد و دەنگدەران ئازادن لە رێگای پۆستەوە دەنگەکانیان دەگەیەنن یان خۆیان سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن.

ئەمڕۆ دەنگدەران لە هەرسێ ویلایەتی ڤێرجینیا و مینیسوتا و باشووری داکوتا روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی وڵاتەکەیان.

بەپێی داتاکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2020 دا زیاتر لە ملیۆنێک و 760 هەزار دەنگدەر لە پرۆسەی دەنگدانی پێشوەختە بەشدارییان کردووە کە دەکاتە %40 ی کۆی دەنگدەران.

بڕیارە لە 20 ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی گشتیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و هەریەکە لە کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بەهێزترین کاندیدەکانن.

 

بابەتی پێشتر

وادەی سەردانی وەفدی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەرێم ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر باشووری بەیرووت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share