وادەی سەردانی وەفدی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەرێم ئاشکرادەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند، کۆتایی هەفتەی داهاتوو لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی هەرێم دەکەن.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەندامانی لیژنەکەمان لەسەر پرسی مووچە و گومرگ و دەروازەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەین.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا چاوەڕوانیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقین راپۆرتێکمان رادەست بکات لەبارەی رێککەوتنەکانی ئەم دواییەی نێوان بەغداد و ھەرێم.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا هەڵبژاردنی پێشوەختە دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوی ماسی لە بەنداوێک قەدەغەکرا

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڕیاری قەدەغەکردنی راوەماسیی لە بەنداوی دێوانە راگەیاند و لەمڕۆوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت. لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان…
Total
0
Share