پەرلەمانتارێك: بڕیارێك لە بەرژەوەندیی بەشێك لە هاوڵاتییان دەرچوو

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوری بڕیارێكی لەسەر داواكاریی بەشێك لە جوتیاران دەركردووە.

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، دوای گەیاندنی داواکاریی بەشێک لە جوتیارانی سنووری پارێزگایی سلێمانی، ئەنجومەنی ئاسایشی ئابوری بڕیاریدا لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە بۆ ماوەی مانگێک، تاوەکو بەرهەمە ناوخۆییەکان ساغ ببنەوە.

وتیشی، “وەکو بەڵێنمان بە جوتیاران دابوو، کارکردنمان بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمەکانیان و ناچارنەکردنیان بە فڕێدانی بەرهەمەکانیان بەهۆی زۆریی بەرهەمی هاوردەوە”.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: پەسەندكردنی كاندیدان و دیاریكردنی وادەی بانگەشە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو

بابەتی دواتر

کێشەی گەڕانەوەی عومرەکاران چارەسەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share