ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكاتەوە و دەشڵێت، “هەوڵدەدرێت هاوشێوەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە”.
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێویستە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكاتەوە و ئەوەش پێویستی بە هەوڵی نوێنەرانی كورد لە بەغدا هەیە و لە هەمانكاتدا پێویستە حكومەتی هەرێم هەماهەنگ بێت.
وتیشی، “لە رابردوودا هەوڵ بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق درا و خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بە كات و هەوڵی نوێنەرانی كورد لە بەغداد هەیە كە وەكو پەرلەمانتاران كاری جددی دەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم”.