بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد و لەدیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان، پرسی هەڵبژاردن و هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی تەندروست کە وەڵامدەرەوەی خواستی هاوڵاتییان و پارێزەری مافەکانیان بێت، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی پرۆسەی هەڵبژاردن لەبەرەوپێشچوونی هەرێمەکەمان و رەوتی دیموکراسی لەناوچەکە کرد و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ‌حوکمڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزارە، هەوڵەکانی لەپێناو باشترکردنی ژیانی خەڵک و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیردا بێت.

جەختیشیکردەوە، یەکێتی هەموو هەنگاوێک دەنێت و دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات.

بابەتی پێشتر

‎مەسرور بارزانی بە سیاسەتی بانێكە و دوو هەوا دەیەوێت خۆڵ لە چاوی خەڵك بكات

بابەتی دواتر

رزگار حاجی حەمە: هانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەدەین بەشداری سەرژمێری گشتیی بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share