غالب محەمەد: حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچاردەکەین 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە بخاتە خزمەتی خەڵکەوە

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، مافی هاوڵاتییانە کە بەنزین بە 450 دینار وەربگرن و لە ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەک لەو بارەیەوە پێکهێنراوە.

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان دروستکرد کە لە حەوت ئەندام پێکدێت، ئامانجیشمان ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچاربکەین کە 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە بخاتە خزمەتی هاوڵاتییانەوە.

وتیشی، مافی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانە کە بەنزین بە 450 دینار وەربگرن، هەوڵدەدەین لە ڕێگەی لیژنەکەمانەوە ئەو بابەتە بچەسپێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار لەسەر رووداوەکەی نەخۆشخانەی شار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سێ‌ تۆمەتبار لەسەر رووداوەكەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی شار دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share