وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، وەفدێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و ئامانجی سەردانەكەش بەدواداچوونە بۆ رێككەوتنەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

پێشتر ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی بەغداد دەكەین لیستی مووچەی مانگی هەشت دەبرێتە بەغداد و ئەو مووچانەی بڕدراون دەگەڕێندرێنەوە و مووچەی مانگی هەشت دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێكی بۆ لەناوبردنی داعش لە سنووری كەركوك ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share