سبەینێ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ بە سەرپەرشتیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە.

كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پرسە گەرمەكانی هەرێم و عێراق و ناوچەكە.

لە 2ی ئەم مانگە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە دەباشان كۆبووەوە و تیایدا تەئكیدی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕ و مەبدەئیی یەكێتی كردەوە كە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندایە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەسەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر نەكرێت وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین…
Total
0
Share