کەشناسیی هەرێم: رەشەبا بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ رەشەبا بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، لەگەڵ زیادبوونى خێراى با لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک و سلێمانى بۆ سەرووى 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە هەندێک کاتدا، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم لە  ناوچەکانى باشوورى هەرێم، خێرایى با  لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت(10 – 20)کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووى 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەکانى گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت، هەولێر 45 پلەى سیلیزى، سلێمانی 44 پلەى سیلیزى، دهۆک 44 پلەى سیلیزى، کەرکوک 48 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 45 پلەى سیلیزى، زاخۆ 45 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 32 پلەى سیلیزى، سۆران 44 پلەى سیلیزى و گەرمیان 49 پلەى سیلیزى.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق هۆکاری بانگهێشتکردنی دەستەی ئیداری کۆمپانیای کۆڕەک ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەى ئیتیفاق دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share