خانه‌نشینی گه‌رمیان داوا لە کۆمەڵێک میراتگر و خانەنشین دەکات بەزووترین کات سەردانیان بکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینی گه‌رمیان، لیستێکی بڵاوکردووەتەوە کە چەند ناوێکی تێدایە و دەڵێت، ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌نشین و میراتگرانە دەکەیەنەوە کە ناویان له لیستەکەدا هاتووه، به زووترین كات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكه‌ن.
دەشڵێت، هاوکات هەریەکە لەگەڵ خۆیدا، وێنەیەکی مامەڵە، کارتی نیشتمانی یان ناسنامه‌ی باری شارستانی و ناسنامه‌ی خانه‌نشینی لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.