راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رەتیدەكاتەوە پەیوەندی بە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر مووچەخۆراندا هەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، سەبارەت بە دابەشکردنی فۆڕمی زەوی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی تایبەت بە رێکخراوەکان، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە دەڵێن وەزارەتی دارایی و ئابوری رێگرە لە پێدانی فۆڕمی زەوی بەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە.

لە راگەیەندراوەكەدا بە سێ خاڵ چەند روونكردنەوەیەكی دیكەی داوە:

1- وەزارەتی دارایی و ئابوری هیچ پەیوەندییەکی بە پێدانی فۆڕم و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆراندا نییە و دوور و نزیک ئێمە بەشێک نین لەو بابەتە.

2- هەموو ئەو رێنمایی و رێکار و خاڵبەندییانەی بۆ پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و تەواوی چین و توێژەکان دیاریکراوە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانە.

3- ئەو کەس و لایەنانەی وەزارەتی داراییان بە رێگری لە پێدانی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی رێکخراوەکان تۆمەتبار کردووە، هیچ زانیارییەكیان لەبارەی رێكار و شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نییە و راستگۆ نەبوون.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەت نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت

بابەتی دواتر

بەتەمەنترین پشیلەی جیهان لە تەمەنی 33 ساڵیدا مرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە هەولێر ڕوویدا

لە گەڕەكی 32ی پاركی هەولێر دەنگی تەقینەوەیەك بیستراو بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێك ئاگریگرت و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە…
Total
0
Share