زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق بەڕووی ملیۆنێک و 300 هەزار خوێندکاردا کرانەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند کە پێشوازی لە زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار خوێندکار دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ”لە ئەمڕۆوە ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە زانکۆ و پەیمانگا و بەش و لقەکانی عێراق دەست پێدەکات و پێشوازی لە یەک ملیۆن و 332 هەزار و 216 خوێندکار دەکرێت لە سەرجەم بوارەکاندا”.

لەو بارەیەوە نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق ئەوەی خستەڕوو، ”ساڵی نوێی خوێندن هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانکاریی هەمەلایەنەی ئەلیکترۆنیی وەزارەتەکەمان لە بەڕێوەبردنی کاری دامودەزگاکان”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: ناوچە جیاوازەکانی هەرێم تا پێنج پلەی سیلیزی دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن

بابەتی دواتر

لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانەوە روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر و پلاسخارت كۆبوونەوە

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە نەجەف، لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبووەوە. بەیانی ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری…
Total
0
Share