حەشدی شەعبی ئامادەیە وەڵامی دەستدرێژییەكانی توركیا بداتەوە

سەركردەیەكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی وڵات بێدەنگە و ئەگەر ڕەزامەندبێت حەشدی شەعبی و لایەنەكانی دیكە ئامادەن وەڵامی دەستدرێژییەكانی توركیا بدەنەوە.

عەلی فەتلاوی، سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتح بە میدیاكانی عێراقی ڕایگەیاند، دوای خستنەڕووی تەواوی بەڵگەكان دەركەوتووە توركیا هێرشەكەی بۆ سەر سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجامداوە كە بەهۆیەوە ژمارەیەك گەشتیار شەهید و برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا حكومەت بێدەنگیی هەڵبژاردووە و ئەگەر ڕەزامەندبێت هێزەكانی حەشدی شەعبی و تەواوی هێزەكانی دیكە دەتوانن لەڕووی سەربازییەوە وەڵامێكی توندی دەستدرێژییەكانی توركیا بدەنەوە.

ئاشكرایكرد، “سوپای توركیا تائێستا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر خاكی عێراق و بێڕێزیكردن بەرامبەر سەروەرییەكانی وڵات و پێویستە سنوورێكی بۆ دابنرێـت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ حکومەتی عێراق: داهاتی نانەوتی هاوشێوەی نەوت یەکلاییبکرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، داهاتی نانەوتی…
Total
0
Share