سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە کۆیە تۆمارکران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بڵاویکردەوە، سێ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە سنوورەکەیان تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەک حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە قەزای کۆیە و دوو حاڵەتیش لە ناحیەی تەقتەق تۆمارکراون.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و لە کاتی تووشبوونیان بە سکچوونی توند بەزوویی سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

ئاشکراشیکرد، تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە.

بابەتی پێشتر

"بەکارهێنانی تایبەت"ی هەندێک لە هێدفۆنەکانی ئەپڵ پەسەندكرا

بابەتی دواتر

لافاو هەزاران هاوڵاتی چەند وڵاتێکی ناوەڕاستی ئەوروپای ناچار بە ئاوارەبوون کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share