تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە داوایەكی بەپەلە ئاراستەی هەرێم دەكات

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاشكرایدەكات، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانكی بكرێت ئەوا داوای لیستی مووچە ناكەن و هاوشێوەی ناوچەكانی دیكە مووچە دابەشدەكرێت.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەكانی هەفتەی رابردووی نێوان هەرێم و بەغداد رایگەیاندووە، ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانكی بكرێت ئەوا داوای لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ناكەن و مانگانە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق ئەو بانكانە پارەداردەكرێن كە پەیوەندیدارە بە مووچەی مووچەخۆرانەوە.

سەمیر هەورامی جەختیكردەوە و وتیشی، “هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە ئەو بڕە پارەیەی تایبەت بووە بە مووچە و گلدراوەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرن”.

بابەتی پێشتر

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست زانیاریی نوێ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

تەیف سامی رەزامەندیی دەربڕیوە و 600 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچە دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share