سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و ئامانجی سەردانەکە تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچەیە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکدا باسی لەوەکردووە، سەردانەکە سەردانێکی رەسمی دەبێت و ئامانج لێی تواتوێکردنی دواین پێشهاکتەکانە سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە و پێداچوونەوەیە بە رێککەوتنەکاندا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، یەکشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وزاری عێراق بۆ ئابوری سەردانی شاری هەولێری کرد و چەند پرسێکی دارایی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد لەوانە یەکلاکردنەوەی پرسی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم.