نوێترین زانیاری لەبارەی رێکارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ
وردبینی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژ تەواوکراو رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو وردبینیکردنی لیستی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە کۆتاییهات.
باسی لەوەش کرد، رۆژی دووشەممە 16 ی ئەم مانگە لیستەکە دەنێردێتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و رێکارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکەن.
رۆژی 25ی ئابی 2024 بڕیاردرا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە بکرێن بە گرێبەست و لە داهاتی ناوخۆی هەرێم مووچەکانیان خەرجبکرێت.
بابەتی پێشتر

دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی ساڵی رابردووی کەرکوک دەستبەکاردەبن

بابەتی دواتر

چ پەیوەندییەک لەنێوان ئاسوودەیی دەرونی و دەستلێدان لە تەختە هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share