مەسعود پزیشکیان: سلێمانی شارێکی جوان و ئارامە، هیوادارم خەڵکی ئەم شارە هەمیشە سەرکەوتوو بن

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، “ئێستا کە بە رێگەدا دەهاتین بینیم، بە نەزەری من سلێمانی زۆر شارێکی جوان و ئارامە”.

وتیشی، “ئومێدەوارم هەموو ئەو کەسانەی لە سلێمانی دەژین، هەمیشە سەرکەوتووبوون.”

باسی لەوەشکرد، “ئەو لە شاری سابڵاغ لەدایکبووە و سلێمانیش لەگەڵ ئەو شارە هەستی ئاشنایی و یەکێتییان تێدا بەدیدەکرێت، هەر لەبەر پێم خۆش بوو بێم و  ئەو کەسانەی لێرە ژیان دەکەن لە نزیکەوە بیانبینم”.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی کۆماری ئێران دوای ئەوەی لەیەکەم سەردانی دەرەوەی وڵاتی خۆیدا دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عێراقی کرد، لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا، هاتە شاری سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشەكانی هەولێر و بەغداد و عەین ئەسەد ئیدانەدەكات

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پابەندبوون بە پتەوكردنی هەماهەنگی بۆ ڕێگرە لەدووبارە گەڕانەوەی تواناكانی ڕێكخراوەكە دوپاتدەكەنەوە…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: عێراق لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە لە پلەی دووەمدایە لەسەر ئاستی جیهان

ماڵپەڕی (گالۆپ گڵۆباڵ ئیمۆشنز) بڵاویکردەوە، عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهاندایە، لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە بۆ…
Total
0
Share