سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە هەولێر.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
پزیشکیان لە هەولێر چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات و دواتریش هەر ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.
رۆژی رابردوو، سەرۆک کۆماری ئێران لە بەغداد بوو، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق 14 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لەنێوان هەردوو وڵات واژۆکرد.
سەردانەکەی پزیشکیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان یەکەمین سەردانی ئەو سەرۆکەیە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی لەوەتەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەی وەرگرتووە.