لە ناوچەیەکی هەرێم نەوتی سپی دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی کۆیە ئاگاداری دانیشتوانی سنووری قەزاکەیان دەکاتەوە کە بڕی پێویست نەوتی سپی دابینکراوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لە راگەیاندراوێکدا قائیمقامیەتی کۆیە ئاماژە بەوە دەکات، ”بڕی پێویست نەوتی سپی دابینکراوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هاوڵاتییان دەکەین سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ پێدانی بڕی پارەی دیاریکراو لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمەوە”.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، ”هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بە 104 هەزار دیناری عێراقی پێدەدرێت و دابەشکردنی ئەو نەوتش بە پێی کۆبۆنی خۆراک دەبێت”.

دەشڵێت، ”هەر بریکارێک زووتر پارە و لیستی ئامادەبێت نەوتەکەی بۆ دەنێردرێت”.

بابەتی پێشتر

وەزیری پێشمەرگە: پرۆسەی چاكسازی سەركەوتووانە هەنگاودەنێت

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە وەزارەتی داراییەوە.. بڕیاری خەرجكردنی مووچە درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share