دەستەی باجی عێراق: لەسەر پرسی یەکخستنی باج لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتین

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی گشتیی باجی عێراق پەسەندکردنی رێککەوتنی هاوبەشی نێوان بەغدا و هەولێری بۆ یەکخستنی کاری باج راگەیاند.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، وەزیرانی دارایی لە حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان رێکەوتنێکی هاوبەشیان پەسەندکردووە بۆ یەکخستنی رێکارەکانی باج و کارکردن لە سەرجەم لقەکانی باج لە عێراق، کە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێدەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان بخرێنە ژێر ژمێریاریی باجەوە بەپێی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارە 25ی ساڵی 2016 بۆ داهات و باجی راگرتن کە لە ساڵی 2016وە کاری پێدەکرێت.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی زەوییەکانی تۆپزاوا

بابەتی دواتر

14 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران ڕەخنە لە دواخستنەكانی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان دەگرن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان ڕایدەگەیەنن، دواخستنی دانیشتنی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکانی دەستگیرکراوانە و زنجیرەیەکی تری ستەمە بەرامبەریان،…
Total
0
Share