مەسعود پزیشکیان لە بەغدادە و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، بەیانیی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی میهرئاباد لە تارانەوە بەرەو بەغداد بەڕێکەوت.
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، هیوادارین ئەم سەردانە دەرئەنجامی باشی هەبێت لەڕووی پەیوەندییە سیاسیی، ئابوری، رۆشنبیری، ئەمنی و ئاینییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
ئەوە بە یەکەمین سەردانی ئەو سەرۆکە بۆ دەرەوەی وڵات دادەنرێت لەو کاتەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەی وەرگرتووە.
پێش بەڕێکەوتنی بۆ بەغداد، پزیشکیان رایگەیاند، سەردانی شاری هەولێریش دەکات، و لەگەڵ چەند بەرپسێکی کورد دا کۆدەبێتەوە.