شەقامێکی سلێمانی بەربەستکرا

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، چوارڕیانی مامەڕیشە بە ئاراستەی سەرکەوتن تاوەکو چوارڕیانی بەردەم پاڵاس، بەربەستکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، لەئێستادا چوارڕیانی مامەڕیشە، بە ئاراستەی سەرکەوتن تاوەکو چوارڕیانی بەردەم سلێمانی پاڵاس بەربەستکراوە و تیمەکانی شارەوانی کاری چاکسازی لەو شەقامەدا ئەنجامدەدەن.

داواش لە شۆفێران دەکات، لە شەقامەکانی دیکەی ناوەندی شارەوە هاتوچۆ بکەن، لەپێناو دروستنەبوونی لۆد و قەرەباڵغی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share