دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێدەكاتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە لە 20 ی ئەم مانگەوە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێبكاتەوە و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت و دواتر بۆ ناوشارەكان.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو نەوتەی دەدرێتە هاوڵاتییان لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە دابیندەكرێت و بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 105 هەزار دینار وەردەگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دواتر لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەست بە ناردنی نەوتی سپی دەكرێت و بەپێی میكانیزمێك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیارێكی بەپەلەی دەركرد

بابەتی دواتر

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ناردنی مووچە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوكانێك لە سلێمانی ئاگریگرت

بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە دووكانێكی ناوبازاڕی سلێمانی كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا. دووكانەكە دەكەوێتە گەڕەكی…
Total
0
Share