بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە كۆتایی بە جیاكاری لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی و تاكڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان جەختیلێكرایەوە.

لە درێژەی دیدارەكەدا دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان تاوتوێكرا و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی بۆ كۆی پرسەكان خستەڕوو و ئاماژەی بەوەكرد، “ئێمە بەبیركردنەوەیەكی نیشتمانییانە و لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەكانی دۆخەكە هەنگاودەنێین، ئامانجیشمان هێنانە كایەی حوكمڕانییەكی دادپەروەر و خزمەتگوزارە كە تێیدا هاوڵاتییان مافەكانیان پارێزراوبێت، ئەمەش خواستی هەموولایەكە و پێویستە كۆتایی بە جیاكاری لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی و تاكڕەوی لە بەڕێوەبردندا بهێنرێت”.

چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی، تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا هاوڕابوون دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان بن و مافی هەموولایەك پارێزراوبێت.

بابەتی پێشتر

كامپی مەخمور بۆردومانكرا

بابەتی دواتر

عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیارێكی بەپەلەی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کردنەدەرەوەی خوێندنی هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە کردنەدەرەوەی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share