ژمارەیەک خانەنشینی سەربازی مووچەکانیان بۆ نیوە کەمکرایەوە

مووچەی ژمارەیەک خانەنشینی سەربازی کەمرایەوە و وردەکارییەکەی ئاشکرادەکرێت.
عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی ژمارەیەک ئەفسەری خانەنشینی وەزارەتی پێسمەرگە بۆ نیوە کەمکراوەتەوە.
وتیشی، “لە مووچەی مانگی دوودا ئەو خانەنشینانە مووچەکانیان هاوتا دەکرێت و قەرەبوو دەکرێنەوە”.
عەزیز عەلى باسی لەوەشکرد، “ئەو 100 هەزار دینارەی لە چەند مانگى رابردوودا وەکو مینحە بە خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى درا بڕدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ خانەنشینێک، جگە لە وارسى خانەنشینان، مووچەکەى لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: تەندروستیی تووشبووەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون جێگیرە

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “تووشبووەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە” د سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی…
Total
0
Share