جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سلێمانی دەكەینە ناوەندێك بۆ داهێنان و كارسازیی و هۆڵی بناغە لە كارگەی كەلتووریی شارە حەیاتەكە دروستكرا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەپێناو داهێنان، گەشەپێدان و كارسازیی، هۆڵی بناغە لە كارگەی كەلتووریی شارە حەیاتەكە دروستكرا.
دەشڵێت، “ئەم شوێنە دەكەینە ناوەندێك بۆ كۆكردنەوەی گەنجانی داهێنەر و گەشەپێدانی تواناكانیان و سلێمانی دەكەینە ناوەندێك بۆ داهێنان و كارسازیی”.