کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد و بڕیارە پێداچوونەوە بە زۆرینەی بڕگە و ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ بکرێت.
د. ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا کۆبوونەوەی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن دەستیپێکردووە، گفتوگۆکانمان تەواوکەری گفتوگۆکانی دوو کۆبوونەوەی رابردوون.
ئاشکراشیکرد، دەمانەوێت هەموارکردنەوەکە بە شێوەیەک بێت زۆرترین دەسەڵات بدرێت بە ئەنجومەنەکە بۆ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە.