وردەکاریی بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق

پرسی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە مووچەی مانگی تەمموز بەهاوتاکراوی دابەشبکرێت.

پەیوەست بەو بابەتە، ئەشرەف محەمەد، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2014 ئاگادارکراوینەتەوە کە لیستی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانی هەرێم بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق ئامادەبکەین.

رۆژی 3ی تەمموزی 2024 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت.

لەبارەی وردەکاریی بڕیارەکەوە سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە عێراق بەپێی یاسا نابێت مووچەی خانەنشینان لە 500 هەزار دینار کەمتر بێت، بۆیە هەموو ئەو خانەنشینانەی مووچەکەیان لەخوار ئەو بڕەوەیە راستەوخۆ دەبێت بە 500 هەزار دینار.

وتیشی، هاوکات بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەبەر گرانیی بازاڕ بڕی 100  هەزار دینار بۆ سەرجەم خانەنشینانی عێراق دیاریکراوە لەبەر ئەوە مووچەی خانەنشینان دەبێت بە 600 هەزار دینار.

سادق عوسمان، باسی لەوەشکرد، مووچەی خانەنشینان بەپێی هاوکێشەیەک زیاددەکات ئەویش بە جۆرێکە کۆی گشتیی سێ ساڵی کۆتایی موووچەکەیان واتە پێش خانەنشینبوونیان لێکدانی دوو نیو لەگەڵ ساڵانی خزمەت دەکرێت و دابەشی 100 دەکرێت، بەوەش کۆی گشتیی مووچەکە دەردەکرێت و پاشان 1%ی بژێویی ژیانی بۆ زیاددەکرێت.

بەپێی وتەی وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، بڕوانامە کاریگەری لەسەر زیادکردنی مووچەی خانەنشینان هەیە بەجۆرێک، بڕوانامەی دبلۆم مووچەکەی بەڕێژەی %5 و بەکالۆریۆس 10% و ماستەر 15% و دکتۆرا 20% زیاددەکات.

باسی لەوەشکرد، بەپێی بڕوانامە و ساڵانی خزمەت، مووچەی خانەنشینان تاوەکو ملیۆن و 800 هەزار دینار دەڕوات.

سادق عوسمان، ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە هەموو خانەنشینێکی رەسمی و یاسایی (شارستانی و مەدەنی) دەگرێتەوە، بەڵام وەک ئاشکرایە کە لیستی مووچەی خانەنشینی سەربازیی هەرێم پرسیار و گومانی زۆری لەسەرە و نازانرێت ئەو بڕەپارەیەی زیاددەکرێت بۆ ئەوانیش خەرجدەکرێت یان نا.

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم ئەوەشی وت، نازانرێت هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند تاوەکو چەند پابەندی ئەو یاسایە دەبن و وەکو خۆی جێبەجێدەکرێت یان نا ئەوە لە داهاتوودا دەردەکەوێت.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێک لە کەرکوک سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

عەلی رەئوف: وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو نوێبوونەوەیەی كۆنگرەی چوار بەدیینەهێنا، پێویستە “دیداری یەكێتی” ‏بەدییبێنێت

سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “دیداری یه‌كێتی” ده‌یه‌وێت چه‌ندین ته‌وه‌ری جێی بایه‌خی ئێستا و ئاینده‌ی حزبه‌كه‌،…
Total
0
Share