ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان لە ئێستادا شەش مەتری لە ساڵی پار زیاترە

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، هەرچەندە رۆژانە شەش سانتیممەتر لە ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان دادەبەزێت، هێشتا ئاستی ئاوەکەی شەش مەتری لە ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا زیاترە.

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان لەو کاتەوەی دەستی بە دابەزین کردووە هەتا ئێستا چوار مەتر دابەزیوە، بەڵام ئەگەر بەراوردی بکەین بە ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا شەش مەتر ئاستی ئاوەکە بەرزترە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانە دوو یەکەی کارەبا کارپێدەکەین، ئەو ئاوەی کە بۆماندێت، لەگەڵ ئەو ئاوەی رۆژانە بەریدەدەینەوە، شەش سانتیممەتر ئاستی ئاوەکە کەمدەکات، ئەمەش بەردەوام دەبێت تا مانگی نۆ تەواودەبێت.

کۆچەر جەمال وتیشی، لە مانگی 10ەوە ئاستی بەردانەوەی ئاو کەمدەکەینەوە هەتا دەگەینەوە سەری ساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان: پلەبەرزکردنەوەی کارمەندانی ئاسایش و ناوخۆ دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پلەبەرزکردنەوەی کارمەندانی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ دەستپێدەکاتەوە. عەقید کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی…
Total
0
Share