هەرێم و بەغداد لەسەر مووچە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری و ئەنجومەنی ئابوریی هەرێم راگەیەندراوێكیان لەبارەی كۆبوونەوەكانی رۆژانی 8 و 9ی ئەم مانگە بڵاوكردەوە و ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابوری بڕیاریدا بە پێشكەشكردنی راسپاردەیەك بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئاڕاستەكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ چارەسەركردن و ناردنی مووچە راگیراوەكانی هەرێم، ئەوانەی بەهۆی تەواونەكردنی بایۆمەترییەوە دوورخرابوونەوە.

لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری و ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی كوردستان بڵاویانكردەوە، “ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابوری لە ماوەی دوو رۆژدا، كۆبوونەوەی ئاسایی 28یەمینی خۆی لەگەڵ ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر سازكرد”.
ئاماژە بەوەشكراوە، “لە ماوەی دوو رۆژی كۆبوونەوەكاندا ، چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كەشێكی راشكاوانە و ئەرێنیدا تاوتوێكران، كە هەندێكیان بڕیاری هەنووكەییان لەبارەوە درا و ئەوانی تریش ڕاسپاردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كرا، جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆكان كرایەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسانەی كە پێویستیان بە كۆبوونەوە و دیداری زیاتر هەیە”.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابوری بڕیاریدا بە پێشكەشكردنی راسپاردەیەك بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئاڕاستەكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ چارەسەركردن و ناردنی مووچە راگیراوەكانی هەرێم، ئەوانەی بەهۆی تەواونەكردنی بایۆمەتری دورخرابوونەوە.

باس لەوەشكراوە، گفتوگۆ لەبارەی هەندێك پرسی پەیوەندیدار بە رۆژنامەی كشتوكاڵی، مۆڵەتی هەناردە و هاوردەكردن، مۆڵەتی كارگەكان، تۆماركردنی كۆمپانیاكان، پۆلێنكردنی بەڵێندەران، دەروازە سنوورییەكان، گومرگ، دۆسیەی نەوت و وزە و كەرتی بانكی كران.

بابەتی پێشتر

تەیف سامی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 دەنێرێت

بابەتی دواتر

بۆچی پێویستە خەیار لە ژەمە خۆراكەكانتدا هەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share