بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 150 هەزار دینار

ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەهای دۆلار رووی لە بەرزبوونەوە کرد و 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 150 هەزار دینار.

لەماوەی رابردوودا، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە نێوان 149 هەزار و 100 دینار بۆ 149 هەزار و 900 دیناردا بوو، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەربەستی 150 هەزار دیناری شکاندەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 251 ملیۆن و 351 هەزار و 976 دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە و لەو بڕەش 241 ملیۆن و 501 هەزار و 976 دۆلاری بەشێوەی حەواڵاتی دەرەکی بووە و 9 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم: هاوردەکردنی تەماتە بۆ عێراق قەدەغەکرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share