ئامادەكارییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12 بەردەوامن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2024- 2025 لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.

كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتیی د.خەتاب ئەحمەد شێخانی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و بەئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆكان و بەڕێوەبەری تۆماری گشتی لە زانكۆكان بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی شێواز و میكانزمەكانی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی كرا و لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون رایگەیاند، وەزارەت دەخوازێت زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئەمساڵ بڕەخسێنێت، بۆ ئەوەش بەڕێوەبەری تۆماری زانكۆكانی ڕاسپارد ھەوڵ بدەن بەپێی توانای زانكۆكانیان بە پلانی وەرگرتندا بچنەوە، بەجۆرێك كورسیی زیاتر لە بەشە زانستیەكان بۆ دەرچووانی پۆلی 12 ئامادەبكەن.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین رەشنووسی رێبەری وەرگرتنی قوتابیان و خوێندكاران لە زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 كرا، بۆ ئەوەش پێداچوونەوە بە كەمترین كۆنمرەی بەشێك لە بەشە زانستییەكان كرا، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە زانستە مرۆڤایەتیەكان، ئەوە جگە لە پێداچوونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتن لە سیستمەكانی وەرگرتن بە رێگای زانكۆلاین، پارالێڵ، ئێواران، خوێندنی پیشەیی و، وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی و یەكەمی بەشە زانستیەكان.

د.خەتاب ئەحمەد وتیشی، “دوای گەیشتنی ناو و داتای دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە وەزارەتی پەروەردە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە ئاییندەیەكی نزیكدا زانكۆلاین بەرووی دەرچووانی پۆلی دوانزە كارا دەكرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: بەردەوامدەبین لە پشتگیریكردنی وەبەرهێنەران و بە توندی رووبەڕووی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە كە كۆسپ و ئاستەنگیان بۆ دروستبكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە شارەزوور كوژرا

گەنجێك لە شارەزوور بەهۆی لە دەست دەرچوونی فیشەك خۆی و دایكی برینداركرد و، بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا. سەرچاوەیەكی…
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share