قوباد تاڵەبانی: بەردەوامدەبین لە پشتگیریكردنی وەبەرهێنەران و بە توندی رووبەڕووی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە كە كۆسپ و ئاستەنگیان بۆ دروستبكات

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەردەوامدەبین لە پشتگیریكردنی وەبەرهێنەران و بە توندی رووبەڕووی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە كە كۆسپ و ئاستەنگیان بۆ دروستبكات.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بەپێی ئامارەكان، لە سێ ساڵی رابردوودا، پارێزگای سلێمانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە لەسەر ئاستی عێراقدا یەكەم بووە. لە دوای ساڵی 2023 شەوە زۆرترین وەبەرهێنان هەر لەو سێ ساڵەدا بووە.

دەشڵێت، “خەونی گەورە و پلانی تۆكمەترمان هەیە بۆ پتەوتركردنی ژێرخانی ئابوری، بە هەموو هێز و توانامانەوە بەردەوامدەبین لە پشتگیریكردنی وەبەرهێنەران و بە توندی رووبەڕووی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە كە كۆسپ و ئاستەنگیان بۆ دروستبكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی: دەبێت تاكڕەویی و مۆنۆپۆڵی حوكمداریی نەمێنێت

ئەنجومەنی سەركردایەتيی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازكرد. كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share